حەسەن رۆحانی: تۆبەی ئەمریكا قبوڵدەكەین

حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران  رایگەیاند، "ئەگەر ئەمریكا تۆبە بكات و بەرامبەر ئەو دەستێوەردانانەی لە كاروباری ئێراندا كردوویەتی لە رابردوو داوای لێبوردن بكات، ئەوا تۆبەكەی ئەمریكا قبوڵ دەكەین"

لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ دیپلۆماتكار و باڵیۆزەكانی ناو وڵاتەكەیدا لە تارانی پایتەخت، رۆحانی وتارێكی پێشكەش كرد و باسی لە سیاسەتەكانی ئەمریكا كرد لە بەرامبەر ئێران و ئاماژەی بەوەدا كە دەبێت دەستێوەردان و مانەوەی هێزە بیانییەكان لە ناوچەكە كۆتایی پێبێت و دووپاتیشی كردەوە كە هەرگیز ئەمریكا ناگات بە ئامانجەكانی.

رۆحانی ڕایگەیاند ئەمریكا لەبەرامبەر سوپەر هێزی رۆژهەڵاتدا گەورەترین هاوپەیمانی لە ناوچەكە لەدەستداوە،وتیشی ''ئەمریكا بۆ بەدەستهێنانەوەی سەرلەنوێی ئێران، لەم ٤٠ ساڵەی دواییدا تەواوی هەوڵەكانی خستەگەڕ بەڵام سەركەوتوو نەبوو".



PM:01:21:07/02/2019