ڤیدیۆ...هونەرمەندێک وێنەی شارا ئیبراهیم بە سەوزەو خەیار دروستدەکات

خانمە بێژەری دیاری بواری هونەری شارا ئیبراهیم  ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە کە لەلایەن هونەرمەندێکەوە بە خەیار و سەوزە وێنەی شارای دروسکردووە. 

شارا لە هەژمارە تایبەتییەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کەلەلایەن هونەرمەندێکەوە وێنەیەکی شارای بە خەیار و سەوزەمەنییەکان کێشاوەو لەسەر ڤیدیۆکە سوپاسی هونەرمەندەکەی کردووەو نووسیوویەتی " کارێکی جوانی گرافیکی هونەرمەند ماهیر".

شارا ئیبراهیم لە ساڵی ١٩٨٩له‌ سلێمانی لە دایکبووەو دووجار هاوسەرگیری کردووە، لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی منداڵێکەو منداڵەکەی کوڕە.

پێشتر لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكاری پرۆگرامی ئێوارەی ئێن ئاڕتی دوو بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەئێستادا لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژە بە کاری بێژەری خۆی دەدات و پیشکەشکاری پرۆگرامی "شارا"یە کە چاوپێکەوتنە لەگەڵ هونەرمەندانی گۆرانیبێژ بە هونەرمەندە جدی و هونەرمەندە میللیەکانیشەوە.


PM:09:48:07/02/2019