کەریم شەنگالی لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان روونکردنەوە دەدات

وەزیری پێشمەرگەی كوردستان بە وەكالەت رایگەیاند، هێزی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە تەواوی ناوچە جێناکۆکەکان و ئەرکەکانیان بە هاوبيشی لەگەڵ سوپای عێراق جێبەجێدەکەن.

کەریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت  لەلێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا راگەیاند "گەڕانەوەی پێشمەرگە تەنها بۆ کەرکووک نیە، بەڵكو بۆ سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانە و لەمبارەیەوە لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆکردن بەردەوامین".

هاوکات کەمال کەرکووکی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک–گەرمیان لەبارەی وادەی گەڕانەوەی پارتی  بۆ کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان رایگەیاند "کاتێک دەزگا ئەمنییەکان لە خەڵکی خۆجێیی ناوچەکە بوون و بەربەست لە پێش ئاڵای پیرۆزی کوردستان نەما، ئەندامانی پارتی دەگەڕێنەوە".

له‌پاش رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانى ترى كوردستان كشانه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش دۆخى ئاسایشى ئه‌و ناوچانه‌ى خستوه‌ته‌ به‌رده‌م مه‌ترسى جۆراوجۆر.



PM:11:22:07/02/2019