وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر قەرزەکانی هەرێم و چۆنیەتی کارکردنیان لە ساڵی نوێدا ڕێککەوتن .
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، رۆژی پێنجشەممە ٧ی شوبات، شاندێکی باڵای وەزارەتەکە لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی فیدراڵی عێراق کۆبووەتەوە.
ئەوەشهاتووە،لە کۆبوونەوەکە هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەبارەی ئەو قەرزانەی، کە هی ساڵانی ڕابردووە و لەسەر هەرێم کەڵەکەبوون لەبواری گواستنەوە و گەیاندندا، بەشێوەیەک هەرێم لە هەنگاوی یەکەمدا قەرزە کەڵەکەبوەکانی بداتەوە بەغدا و دواتر هەنگاوی تر هەڵگیرێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی هەرێم قەرزەکانی دەداتەوە بە بەغدا، سەنتەری ئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی پۆستەی هەولێر دەست بەکارەکانی بکاتەوە و بتوانێت پۆست ڕەوانەی وڵاتانی جیهان بکات.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن لەسەر ههماههنگی و كاری زیاتر له نێوان ههردوولا بۆ پێشخستنی پۆستهی كهرتی گشتی".