بوومەلەرزەیەک شارێکی هەرێمی هەژاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمرۆ بوومەلەرزەیەک لە نزیک شاری کفری روویداوە".

لەراگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم بلآویکردەوە، بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٢:٢٠ بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە، بە هێزی ٤ پلە بەپێوەری رێکختەر، لە دووری ٢٥ کم لە شاری کفریەوە روویداوەو قولآییەکەی ١٣ کم بووە.

ئەو بوومەلەرزەیە هیچ زیانێکی مادی و گیانی لێ نەکەوتۆتەوە، بەلآم ترس و دەڵەڕاوکێی لای هاولآتیان دروستکردووە.



AM:10:58:08/02/2019