یاسایی بودجەی عێراق ئەم هەفتەیە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڵاودەکرێتەوەو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ماڵپەڕی " فراتنیوزی " عێراقی بڵاویکردنەوە کە دانەیەک لە یاسایی بودجەی عێراق گەیشتۆتە دەست وەزارەتی دادی عێراق، ناوەڕاستی ئەمم هەفتەیەش لە رۆژنامەی " وقائیع ئەلعراقیە " بڵاودەکرێتەوە.

ئەو ماڵپەڕە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە دوای بڵاوکردنەوەی یاساکە لە رۆژنامەوەی " وقائیع ئەلعراقیە " راستەوخۆ دەچێتە بواری جێبجێکردنەوە.
لەگەڵ جێبەجێکردنی یاساکە پشکی هەرێم کە لەبەغداوە دێت لە ٣١٧ ملیار دیناری مانگانەوە، زیاد دەبێت بۆ ٥٢٢ ملیار دینار.

سەرۆک کۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح رۆژی دوو شەممەی پێشوو یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ی پەسەند کرد.

رۆژی ٢٤ی کانوونی دووەمی مانگی رابردوو پەرلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر پرۆژەکە دا کە تێکڕای بودجەی عێراق بۆ ئەمساڵ ١٠٦ ترلیۆن دینار( ٨٨،٥ ) ملیارو نیو دۆلار دەکات، کە کەمهێنانی ٢٧ ترلیۆن دیناری هەیە کە ٢٣ ملیار دۆلار دەکات.

بودجەی عێراق داڕێژراوە لەسەر بنەمای ناردنی ٣ ملیۆن ٨٨٥ هەزار بەرمیل نەوتی عێراقەو رۆژانە بۆ بازاڕەکانی جیهان، هەر بەرمیلێکیش نرخەکەی بە ٥٦ دۆلار دانراوە.



PM:01:04:08/02/2019