دارایی لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە بڕیاریدا

وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم بڕیاریدا گرێبەستى سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی گرێبەست بۆ ساڵى 2019 نوێبکاتەوە کە زیاتر لە 30 هەزار گرێبەستن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم دەست "سپی" کەوتووە وەزارەتەکە بڕیاریداوە گرێبەستى سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەى کە بە گرێبەست دامەزراون بۆ ساڵى 2019 نوێ بکاتەوە.

هەر بەگوێرەی، 31 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای گرێبەست لە دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمدا بە گرێبەست کار دەکەن گرێبەستیى سەرجەمیان نوێ دەکرێتەوە.

لەزانیاریەکاندا ئەوەش هاتووە هیچ وەزارەتێک بۆى نییە بە بێ ڕەزامەندى وەزارەتى دارایی فەرمانبەر بە گرێبەست دابمەزرێنێت جگە لە وەزارەتى شارەوانى ئەویش بەپێی پێداویستى زۆرى وەزارەتەکە بە فەرمانبەر.

بەپێی یاسا بەرکارەکانی پەرلەمانی کوردستان هەر فەرمانبەرێکی گرێبەست سێ ساڵ بەسەر گرێبەستەکەیدا تێپەڕێت دەکرێتە هەمیشەیی، بەڵام تا ئێستا ئەو بڕیارە جێبەجێ نەکراوە.



PM:02:48:08/02/2019