لەنزیک بیجی چەکدارانی داعش سێ برایان بەر دەسترێژی گوولە دا‌و کوشتنیان.
میدیا عێراقییەکان لەزاری مەروان جەبار وته‌بێژه‌ی عه‌شیره‌ته‌كانی سه‌لاحه‌دینه‌وە، رایگه‌یاند " ئه‌و سێ برایه له گوندی مسحكی قه‌زای بێجییه‌وه روویان له به‌رزاییه‌كان كردووه، بۆ چێژوه‌رگرتن له سرووشت و دیمه‌نه‌كانی به‌هاری ناوچه‌كه.
وته‌بێژه‌ی عه‌شیره‌ته‌كانی سه‌لاحه‌دین لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " له به‌رزارییه‌كانی ناوچه‌كه‌دا، داعش ئه‌و سێ برایه و كه‌سێكی دیكه‌یان رفاندووه و دواتر ئه‌و كه‌سه‌یان ئازاد كردووه و سێ براكه‌یان گوله‌باران كردوون".
مەروان جەبارە باس لەوەش دەکات" داعش له به‌رزاییه‌كانی حه‌مرین و چیای مه‌كحولدا مۆڵگه‌ی هه‌یه و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی چوونه‌ته ناوچه‌كه به شوێن ته‌رمه‌كاندا شوێنه‌واری چه‌كدارانی داعشیان به‌دیكردووه".
سەرۆکی عەشرەتەکانی سەلاحەدین بەو شێوەیە راڤەی رووداوەکە دەکات چه‌كدارانی داعش ئه‌و په‌یامه‌یان گه‌یاندووه‌ته خه‌ڵكی گونده‌كه، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت نزیكی به‌رزاییه‌كان بكه‌وێته‌وه، هه‌مان چاره‌نووسی ده‌بێت.