بەفەرمانی وەزیری دارایی فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپێردراوە پشكنین بكه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی خه‌ندان-ی راگەیاندووە، وەزارەتەکەیان بڕیاریداوە گرێبەستی 31 هه‌زارو یه‌ك كه‌س، كه‌سه‌رجه‌میان فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ستن بۆ ساڵی 2019 نوێبكاته‌وه.
وتیشی، وه‌زیری دارایی به نوسراوی ڕه‌سمی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ڕاسپاردوه پشكنین بۆ ڕاستی و دروستی ناوی فه‌رمانبه‌ره‌كان بكه‌ن و به‌فۆڕمێكی نوێوه گرێبه‌سته‌كانیان نوێبكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شیخسته‌رو، وه‌زارەتی دارایی مافی نه‌داوه به هیچ ده‌زگاو فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست دابمه‌زرێنن و گه‌ر داوایه‌كی له‌و جۆره‌شبكرێت پێوسته له ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بێت، ئه‌ویش به‌پێی پێویستی ده‌بێت، جگە لە وەزارەتی شارەوانی ئه‌وه‌ش بەهۆی پێداویستی زۆری وەزارەتەکە بە فەرمانبەر.