پلەی گەرما بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە

پسپۆرانی رێکخراوی جیهانی کەشوهەوا ئاشکرای دەکەن کە ساڵانی نێوان ٢٠١٤ تا ٢٠٢٣ گەرمترین ساڵ دەبن لەماوەی ١٥٠ ساڵی رابردوودا.

زۆرێک لەکەشناسی وڵاتان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ساڵی پار گەرمترین ساڵ بووە، کەشناسی بەریتانیا باس لەوە دەکات کە پێنج ساڵی داهاتوو لە ساڵی ٢٠١٨ ش گەرمتر دەبن.

پرۆفیسۆر ئادەم سکیف پێشنیی دەکات رێژەی ناوەندی کەشوهەوا لە ئێستاوە تا ٢٠٢٣ بەرزدەبێت، ئەو شەپۆلە  گەرمایەی لە ٢٠١٤ ەوە دەستیپێکردووە تا ٢٠٢٣ گەرمترین دەبێت کە لە ماوەی ١٥٠ ساڵدا هاوشێوەی نابێت.

ئەو زانایە باس لەوە دەکات ئەگەر چارەسەرکردنی زیادبوونی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگی هەوای زەویدا نەکرێت، ئەگەری روودانی کارەساتی لێدەکرێت.



AM:12:16:10/02/2019