تەرمی خانمە ئەکتەرێکی هیندی لەماڵەکەیدا بە مردوویی دۆزرایەوە

خانمە ئەکتەری هیندی " ناکا جانسی" تەرمەکەی بە مردووی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوەو پۆلیس لێکۆڵێنەوەی لەسەر چۆنێتی مردنەکەی دەستپێکردووە.
ناکا جانسی تەمەنی ٢١ ساڵەو بەهەڵواسراوی لەماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە.

میدیا هیندیەکان باس لەوە دەکەن ئەو ئەکتەرە لە پەیوەندی سۆزدارییدا بووە لەگەڵ کوڕێکدا، بەڵام باوکی رازی نەبووە بەو هاوسەرگیریە و دووچاری کێشەی خێزانی بۆتەوە.



AM:11:32:10/02/2019