وێنە.. منداڵێکی تەمەن ٦ ساڵە لەبەرچاوی دایکی سەریان بڕی

لە سعودیە بەهۆی شیعەبوونیەوە، مناڵێکی تەمەن ٦ ساڵە لەبەرچاوی دایکیەوە سەربڕدرا.

ئەو مناڵە کەناوی زەکەریا ئەلجابر بووە، لەگەڵ دایکی بۆ عومرە چووە لە شاری مەدینە کردووە، لەو کاتەدا کە لەوێ بووە لەوێ لێیان پرسیوە کە ئایا ئەو شیعەیە، ئەو مناڵەش بە بەڵێ وەڵامی داوەتەوەو لە پای ئەوە سەریان بڕیووە.

وەک دایکی مناڵەکە بۆ میدیاکان باسی کردووە، دوای ئەو قسەیەی مناڵەکە، چەند کەسێک بەسواری تاکسیەک هاتوون و منالەکەیان دەستیگیرکردووە. 

دایکی زەکەریا باس سەربڕینی مناڵکەی لەبەرچاوی خۆی دەکات و دەڵێت: "منداڵەکەم بە پارچە شووشەیەک و بە بەرچاو خۆمەوە سەریان بڕی، تاوانی ئەوە بوو، سەر بە لقێکی جیاوازی ئیسلام بوو".

وەک میدیاکان باسی دەکەن ئەو دایکە خۆی و پۆلیسێک کە لەو نزیکانە بووە هەوڵیان داوە منداڵەکە رزگار بکەن، بەڵام سوودی نەبووە.
رێکخراوی روانگەی مافەکانی شیعە کە بارەگاکەی لە واشنتنە لەو بارەیەوە دەڵێت: "بەرپرسانی سعوودییە هیچ شتێکیان بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران نەکردووە".

ئەو توانا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم ئەنجامدراوەو تا ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی هەیە.



PM:01:38:10/02/2019