بە ڤیدیۆ.. پەرواز ئەو جوانکاریانە ئاشکرا دەکات بۆی کراوە

خانمە ئەستێرەی ناسراوی کورد پەرواز حسێن، باسی ئەو جوانکاریانە دەکات کە بۆی ئەنجادراوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، پەرواز حسێن باس لەوە دەکات " ھیچ نەشتەرگەریەکی جوانکاریم نەکردووە و تەنھا برژانگم داناوە".

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەوادارانی پێیانوایە کە پەرواز کاری جوانکاری تری کردووە.

پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە  شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن.  پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.



PM:04:21:11/02/2019