بڕیارە رۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی شوباتی٢٠١٩ نووسینگه‌ی پاسپۆرتی رانیه بکرێته‌وه و هەولاتیانی نوسرەکە بەبێ گەڕانەوە بۆ سلێمانی لەمەوبەدوا ده‌توانن پاسپۆرت وه‌ربگرن.
ماڵپەڕی خەندان لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار له سه‌رۆکایه‌تی کۆمار بڵاویکردووەتەوە، سەرۆککماری عێراق بەرهەم ساڵح فەرمانی دەرکردووە، کە وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عیراق به زووترین کات رێوشوێنی کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرتی رانییه ته‌واو بکه‌ن.
هەروەها ئەوەشخراوەتڕوو، رۆژی چوارشەممە ١٣/٢ به ئاماده‌بوونی هه‌یسه‌م فازیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ره‌گه‌زنامه‌و پاسپۆرت و نشینگه‌ی عیراق نووسینگه‌که دەکرێتەوە.