پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حزبەکەی لە ئامادەکاریدا بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
ئومێد خۆشناو، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی، لە ئەکاونتی تایبەتیی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی، "له چوارچێوه‌ی ئاماده‌کارییه‌کان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی ١٨ی شوبات و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌مڕۆ شاندێکی فراکسیۆنی پارتی، سه‌ردانی فراکسیۆنه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان و حزبی شیوعی کرد".
بڕیارە رۆژی ١٨ی شوباتی ٢٠١٩، پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و تیایدا دەستەی نوێی سەرۆکایەتی دادەنرێت و دواتر دەست بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەت دەکرێت.