بڕیارە سبەینێ سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠١٩، ئه‌نجومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له شاری هه‌ولێر كۆببنه‌وه.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی" لە کۆبونەوەکەی سبەینێی نێوان کۆمەڵ و پارتی گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند دەکرێت
هەر بەپێی زانیارییەکان لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا تاوتوێی هه‌وڵدانی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و وه‌لانانی ناكۆكی سیاسی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا ده‌كرێت.