ئەڵمانیا...پەنابەرێكی دیکەی كورد كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پەنابەرێکی کوردی رۆژهەڵاتی كوردستان لە شاری بایرنی ئەڵمانیا بە خۆهەڵواسین كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

میداکانی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویانكردەوە، پەنابەرێک کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی "فاروق قەیسەری"کە تەمەنی 31 ساڵە و خەڵكی شاری سەقز بووە لەرێی خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەوەشخراوەتڕوو،  ئەو پەنابەرە کوردە ماوەی 15 مانگە  لە وڵاتی ئەڵمانیا نیچتەجێیەو داوای مافی پەنابەری کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو بینایەی تێیدا نیشتەجێكراوە كەسی تێدا نەبووە، تووشی خەمۆكی بووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو گەنجێكی خەڵكی سلێمانی ناوی ئارامی عەلی بە هۆی رەتكردنەوەی داوای پەنابەریی بە خۆخنکاندن لە بەریتانیا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئه‌م بابه‌ته ‌1500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:05:11/02/2019