به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی سلێمانی لەبارەی تۆمارکردنی منداڵەکانیانەوە ئاگادارییەک ئاڕاستەی ئەو دایکانە دەکات کە خۆیان هاوڵاتى عێراقین و هاوسه‌رگیریان له‌گه‌ڵ كه‌سانى بیانى كردووه.
كامیل جه‌مال، لێپرسراوی به‌شی به ره‌گه‌زبوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌و ژنه عێراقیانه‌ی كه هاوسه‌رگیریان كردووه به پیاوی بیانی و ده‌یانه‌وێت منداڵه‌كانیان تۆمار بكرێت، پێویسته سه‌ردانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه بكه‌ن كه ناوى دایكه‌كه تۆمار كراوه و پێناسی باری شارستانی وه‌رگرتووه و ده‌بێت ئه‌م پێداویستیانه‌ی لای خواره‌وه‌ی پێبێت؛
1. پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی دایكی منداڵه‌كه.
2. كارتی زانیاری كه به ناوی دایكه‌كه‌وه بێت.
3. به‌ڵگه‌ی بیانی و كارتی نشینگه‌ی باوكی منداڵه‌كه.
4. به‌ڵگه‌ی هاوسه‌رێتی به زمانی عه‌ره‌بی.
5. به‌ڵگه‌ی له دایكبوونی منداڵه‌كه، به زمانی عه‌ره‌بی.
6. پێناسی باری شارستانی و ره‌گه‌زنامه‌ی دایك و باوكی دایكی منداڵه‌كه، واته "باپیر و نه‌نك"ی منداڵه‌كه.
7. پشتگیری شوێنی نیشته‌جێ بوون، وێنه‌ى دایكه‌كه و منداڵه‌كانی پێوه‌بێت، به زمانی عه‌ره‌بی.
8. وێنه‌ی تۆماری ساڵی 1957 دایكه‌كه و باپیر و نه‌نكی منداڵه‌كه
لێپرسراوی به‌شی به ره‌گه‌زبوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ره‌گه‌زنامه و باری شارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە "دوای ووردبینی كردنی به‌ڵگه‌كان له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی یان فه‌رمانگه‌ی كارتی نیشتمانی، به نوسراوێك ره‌وانه‌ی به‌شه‌كه‌مانی ده‌كه‌ن".