تەقینەوەیەک لە ئەنقەرە روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی شوبات تەقینەوەیەك لە نزیك خاڵێكی پشكنینی سەربازی لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا روویدا.

وەزارەتی بەرگری توركیا رایگەیاند تەقینەوەكە لە كاتی مەشقی سەربازیی بە چەكی قورس لە خاڵێكی سەربازی ناوچەی پۆڵاتلی ئەنقەرە روویداوە و بەهۆیەوە پێنج سەرباز بریندار بوون.
 
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارەكان دوای چارەسەرەكردن نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.
 




PM:07:36:20/02/2019