زیدان و لامپارد بۆ شوێنی ساری پاڵێوراون



هەریەکە لە زیدانی فەرەنسی و لامپاردی ئینگلیزی و ئەستێرەی پێشووی ئەو یانەیە، پاڵێوراوی سەرەکی دەبن تا پۆستی مەشق و راهێنانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی وەربگرن.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردۆتەوە، یانەی چێڵسی کۆتا ئاگادارکردنەوەی بە ساری راهێنەریداوەو ئەگەر یەک یاریتر یانەکە بدۆڕێت، ئەوا لە پۆستەکەی لادەبرێت.
هەروەها ئەو یانەیە لە ئێستاوە زیدان و لامپاردی وەکو پاڵێوراو بۆ شوێنەکەی دیاری کردووە، بەڵام زیدان دوو مەرجی هەیە تا ببێت راهێنەری ئەم یانەیە.
یەکەم مەرجی زیدان ئەوەیە کە یانەکە ٢٠٠ ملیۆن پاوەندی بۆ سەرفبکات و دووەم مارجیش مانەوەی هازاردە.



PM:07:58:20/02/2019