هەدەپە سەرپیل کەمالباى بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان کاندید کرد

ئەمڕۆ پارتى دیموکراتى گەلان "هەدەپە" سەرپیل کەمالباى بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا کاندید کرد.

سەرپیل کەمالباى، لە شارى 1964 لە ناوچەى ئەرداهان لەدایک بوە و قۆناغەکانى خوێندنى ناوەندى و ئامادەیی هەر لەوێ تەواو کردوە، دواتر لە ساڵى 1978 خێزانەکەى کۆچیان کردوە بەرەو ئیستەنبوڵ و لەوێ لەزانکۆى ئیستەنبوڵى تەکنیکى بڕوانامەى لە بەشى هەندەسەى کیمیایی بەدەستهێناوە.

 هەر لە سەرەتاى تەمەنیەوە تێکەڵى کارى سیاسى بووە، لە ساڵى 2015 تا ساڵى 2017 هاوسەرۆکى پارتى دیموکراتى گەلان بوە، ئەمڕۆش هەدەپە کاندیدى کرد بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى تورکیا.


PM:02:25:22/02/2019