یه‌كێك له چوار برینداره‌كه‌ى رووداوه هاتوچۆكه‌ى ئه‌مڕۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل له رێگاى خه‌له‌كان – رانیه گیانى له‌ده‌ستدا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییش رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه شۆفێرى یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان بووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "سپی" نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجامی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای خه‌له‌كان – رانیه نزیك گوندی (باقلان) كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و سیانی دیكه‌ش برینداربوون".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "رووداوه‌كه له نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوه له‌جۆری هۆندا ئه‌لنتراو تۆیۆتا هایلوكس، له‌ئه‌نجامدا شۆفێری هۆنداكه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و سێ له‌سه‌رنشینه‌كانی تۆیۆتاكه بریندار بوون".
باسى له‌وه‌شكردووه "پاش گه‌یشتنی هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی دووكان بۆ شوێنی رووداوه‌كه، برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كران‌و ته‌رمه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كرا".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگه‌یاندووه "له‌ئێستادا په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن".