رەگەزنامەی سلێمانی دوا مۆڵەت دەداتە هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەى سلێمانى ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە، کە کارتی نشتیمانییان تەواوبووەو ئاماژە بەوەدەکات، تاکو ١ى نیسان نەیەن بۆ وەرگرتنەوەی، کارتەکانیان دەگەرێتەوە بۆ بەغدا.

لە ئاگادارییەکەدا راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی سلیێمانی ئاماژەى بەوە کردووە، ئەو ھاوڵاتییانەى کە لە ساڵی (٢٠١٦ و ٢٠١٧ و ٢٠١٨) مامەڵەی کارتی نیشتمانییان کردووە و تا ئێستا نەھاتوونەتەوە بۆ کارتەکانیان، بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەى.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاندووە، تا دواى (١ى نیسانى ٢٠١٩) کارتەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد و لە دواى ئەو بەروارەوە ھاوڵاتی دەبێت خۆی سەردانی بەغداد بکات و مامەڵە بکات بۆ وەرگرتنەوەى.




AM:12:12:26/02/2019