رەگەزنامەی ھەرێم هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە و ڕایگەیاندووە "ئەوانەی كە لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە و كارتەكەیان وەرنەگرتووە سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی بكەن".

لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە ھاتووە "ئاگاداری ئەو ھاووڵاتیانە دەكەینەوە ئەوانەی مامەڵەی كارتی نیشتمانیان كردووە لە ساڵانی (2016، 2017، 2018)وە تاكو ئێستا ئەو كارتانەیان وەرنەگرتووەتەوە سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی پارێزگاكانی هەرێم بكەن، بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان لەبەر ئەوەی ئەو كارتانە دەگەڕێنەوه بەغدا‌".

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە "دوا مۆڵەتیش بۆ ئەو ھاووڵاتیانە تا بەرواری 2019/4/1وە ئەگەر هاووڵاتیان وەرینەگرنەوە دەبێت خۆی سەردانی بەغدا بكات و مامەڵە بكات بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكان بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت".



PM:01:02:26/02/2019