عادل عەبدولمەهدی هەڵوێستی خۆی لەسەر کورد ئاشکرا کرد

 سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە " لە كورد زیاتر بەرگری لە مافەكانی هەرێمی كوردستان دەكات".

ئەمڕۆ چوارشەممە د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە سمینارێکدا بەناوی (ڕۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەھێزکردنی متمانەی سیاسی نێوان ھەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە فیدراڵییەکانی عێراق)، باسی لە هەڵوێستێكی د.عادل عەبدولمەهدی كرد بەرانبەر هەرێمی كوردستان.

د.بەشیر رایگەیاند كە عەبدولمەهدی لە یەكێك لە دیدارەكاندا پێیراگەیاندوون ئەو لە خودی كوردەكان زیاتر بەرگری لە مافەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.

حەداد ئەوەشی وەبیر هێنایەوە كە عەبدولمەهدی بۆ ماوەی چوار ساڵ لە چیاكانی هەرێمی كوردستاندا لە پاڵ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە دژی ڕژێمی دیكتاتۆری بەعس خەباتی كردووە. ئەمەشی بە هەلێك وەسف كرد و بە پێویستی زانی هەرێمی كوردستان بۆ بەرژەوەندی خۆی وەبەری بێنێت.

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە لەوەتەی عادل عەبدولەمەهدی بۆتە سەرۆک وەزیر پەیوەندی هەرێمو بەغدا زۆر بەرەو باشی رۆشتووە.




ئه‌م بابه‌ته ‌4494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:49:27/02/2019