یەكێتی پارێزەرانی ئەوروپا لەسەر گۆشەگیری ئۆجەلان هاتە دەنگ

یەكێتیی پارێزەرانی ئەوروپا بۆ مافی مرۆڤ لە جیهان رایگەیاند، گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان و زیندانییانی دیكە بە واتای ئەشكەنجە دێت، دەشڵێت، "دەبێت كۆنسەی ئەوروپا هەنگاوی كرداری بنێت بۆ كۆتایی هێنان بە گۆشەگیری".

یەكێتیی پارێزەرانی ئەوروپا بۆ مافی مرۆڤ و دیموكراتی لە جیهان (ELDH) لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، گۆشەگیركردنی عەبدوڵا ئۆجەلان و زیندانییانی سیاسی پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتیەكانە و ڕایگەیاندووە"ئەو گۆشەگیرییە كە لەمێژە بەردەوامە بە واتای سزادان و ئەشكەنجەدانە، دەبێت ئۆجەلان ڕێی پێبدرێت چاوی بە پارێزەرەكانی بكەوێت، گۆشەگیری لەسەر هەموو زیندانییان پەیڕەو دەكرێت و چەندین مانگ ناهێڵن چاویان بە خانەوادە و كەسوكاریان بكەوێت".

لە ئێستادا لە باكوری كوردستان مانگرتن لە خواردن دژی گۆشەگیری ئۆجەلان بەڕێوەدەچێت، حكومەتی توركیا لە 27ی تەموزی ساڵی 2011ەوە رێگەیان بە پارێزەرەكانی ئۆجەلان نەداوە سەردانی دورگەی ئیمراڵی بكەن.



PM:12:13:28/02/2019