رەگەزنامەی هەرێم روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان روونكردنەوە لەسەر كەمبوونەوەی دەفتەری پاسپۆرت دەدات و ڕایگەیاندووە "ھەندێك دەفتەری پاسپۆرت لە بەغداوە بە بەتاڵی رەوانەی ھەرێمی كوردستان كراون".

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە "هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە لە كاتی ئێستادا ژمارەی دەفتەری پاسپۆرت كەمبووەتەوە كە لە بەغدا رەوانەی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتەكانی پارێزگای هەرێم دەكرێت. له سەرەتای ئەمساڵەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی بەغدا/ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی بەغدا، بڕێكی كەمی دەفتەری پاسپۆرت به ‌بەتاڵی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی پاسپۆرتی پارێزگاكانی هەرێم دەكرێت بەسەرجەم نووسینگەكانەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتەكان سەردانی بەغدامان كردووە بە مەبەستی زیاتر رەوانەكردنی دەفتەری پاسپۆرت بۆ هەرێم بۆ ئەوەی زۆرترین هاووڵاتی كوردستان سومەندببن، بەغداش هۆكاری كەمی پاسپۆرت و رەوانه ‌نەكردنی بۆ هەرێم دەگەڕێنیتەوە بۆ خودی نێوان ڕرەگەزنامەی بەغدا و كۆمپانیای چاپی پاسپۆرت كە رێژەیەكی كەم چاپ دەكات، بەهۆی هۆكاری تەكنیكی، هەر بۆیە بەڕێوەبەرایەتیەكانی پاسپۆرتی هەرێم هەڵساون بە دانانی نۆرە بۆ هاووڵاتیان و پێدانی پاسپۆرت تەنها بۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە زۆر گرنگە وەك (نەخۆشی و خوێندن) لەگەڵ برێكی كەم بۆ هاووڵاتیانی دیكە".

 لەو راگەیەندراوەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەڕێمی كوردستان راشیگەیاندووە "هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵەكانی دیكە بكەن، وەك (بڕینی چەك و وردبنی كردن و پەنچە مۆر)، بەڵام پێدانەوەی پاسپۆرت دوا دەكەوێت بەهۆی كەمی پاسپۆرت، سەبارەت بەو هەواڵەی كە ئەفسەران و كارمەندان و فەرمانبەران پاسپۆرت هانی هاووڵاتیانیان داوە كە پەنا بۆ خزمەتگوزاری خێرا ببەن ئەمە دوورە لە راستییەو، تەنها ئاگاداركراوەنەتەوە دەبێت رێنمایی و زانیاری پێویست بدەن بە هاووڵاتیان و كار ئاسانیان بۆ بكەن. ئەو بڕە پارەی بۆ خزمەتگوزاری خێرا داندراوە كە بڕەكەی 250000 دینارە لەلایەن بەغداوە دانداروە و هەر هاووڵاتیەك ئەگەر لەلایەن كارمەندانی پاسپۆرتی هان درا بۆ پەنابردنە بەخزمەتگوزاری خێرا دەتوانی ئاگادارمان بكاتەوە بۆ ئەوەی رێكاری یاسایی بەرامبەریان بگرینەبەر".




PM:03:02:28/02/2019