یەكێتیی خانەنشینانی كوردستان لقی سلێمانی بانگەوازێك بۆ خانەنیشان بڵاو دەكاتەوە داوا لەسەرجەم خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەكات ئەوانەی ئێستا ئەندام نین لە یەكێتی خانەنشینان سەردانیان بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی ناوەكانیان و پێناسە دروستكردن.
یەکێتیەکە داوا لەسەر جەم خانەنشینانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەكات بەمەبەستی خۆ ئامادەكردن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕی نوێ لە پێناو داكۆكیكردن لە ماف و شایستەكانی خانەنشینان، سەردانی نوسینگەكەیان بكەن بۆ تازەكردنەوەی پێناسەكانیان لە ماوەی مانگكێكدا .
هەروەها داوا لەسەرجەم خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەكات ئەوانەی ئێستا ئەندام نین لە یەكێتی خانەنشینان سەردانیان بكەن بە مەبەستی تۆماركردنی ناوەكانیان و پێناسە دروستكردن.
نوێكردنەوەو دەرهێننانی پێناسەكەش بێ بەرامبەرە و ڕۆژانی یەكشەممە و چواشەممە لە ٩ بۆ ١١ی بەیانی دەتوانن سەردانیان بكەن و نوسینگەكەش لە پشت ئوتێل ئاشتی سەر شەقامی سالمە.