ڤیدیۆ.. سێبەری کەرێک نمایش دەکرێت

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ٢ی ئازار شانۆیی "سێبەری کەرێک" لە شاری سلێمانی نمایش بکرێت.

شانۆییەکە لە ئامادەکردنی هاوڕێ قادر ڕەشید و لە دەرهێنانی دێنێ بەکر سۆرانی یە،هەریەک لە هونەرمەندان (خاڵە عەبە، کەریم ساڵح ، قادر جەلال، جەزا حەمە سەعید ، ئاکۆ عومەر، نیان ، ڕۆزا محەمەد ، هاوڕێ قادر) ڕۆڵی تێدا دەبینن.

سێبەری کەرێک بەرهەمی بەشی شانۆی سلێمانییەو ، سبەینێ یەکشەممە ٣ی ئازاری ٢٠١٩ کاتژمێر چواری پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی نمایش دەکرێت و، بۆماوەی ١٠ ڕۆژ نمایش بەردەوام دەبێت.




PM:02:35:02/03/2019