ژمارەی کورسیەکانی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ بە ٤٦ کورسی

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسۆنی پارتی، زانا مەلا خالید رایدەگەیەنێت " لەگەڵ فراكسیۆنی سۆسیالیست هاوپەیمانیمان هەیە‌و ژمارەی كورسییەكانمان بوە بە 46 كورسی".

 زانا مەلا خالید، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی پارتی بە میدیای حزبەكەی راگەیاندوە "فراكسیۆنەكەیان ئامادەكارییەكانیان تەواو كردوە‌و سبەینێ‌ ناوی پەرلەمانتارەكانیان رادەستی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، راشیدەگەیەنێت 14 لیژنە ماون كە هەڵببژێردرێن".

ئەو پەرلەمانتارە راشگەیاندووە"  رۆژی دوشەممەی ئەم هەفتەیە سەرۆكی فراكسیۆنەكان‌و سەرۆكی پەرلەمان كۆدەبنەوە."

زانا مەلا خالیدا وتیشی " ئەوان وەك فراكسیۆنی پارتی چاوەروانی ئەنجامی كۆبونەوەكەی سبەینێی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموركاتی كوردستان دەكەن، خوازیاریشە فراكسیۆنی یەكێتی بگەرێتەوە بۆ بەشداریكردن لە كۆبونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان".



PM:09:22:02/03/2019