سۆران عەبدولغەفور: نرخی بەنزین هەرزاندەکرێت

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی رایگەیاند ، نرخی بەنزینی نۆڕماڵ هەرزان دەكرێت، لە ئێستاشدا لەهەندێك بەنزینخانە نرخی لیترێك بەنزین بۆ 570 دینار دابەزیوە.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی، رایەگیاند،  نرخی بەنزینی نۆڕماڵ لەشاری سلێمانی دابەزیوەو لەهەندێ بەنزینخانەی دەرەوەی شاریش، بەتایبەت ئەو بەنزینخانانەی لەسەر رێگای تاسڵوجە – سلێمانین، نرخی یەك لیتر گەیشتۆتە 570 دینار.

وتیشی، جیاوازی نرخی بەنزین لەنێوان سلێمانی و هەولێر، پەیوەستە بە دۆزینەوەی ئەو رێگایانەی كە بەنزینی لەلایەن بازرگانەكانەوە لێوە هاوردەكرێت.

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە كە هەوڵدەدرێت نرخی بەنزینی نۆرماڵ لەناو سەنتەری شاری سلێمانیش هاوشێوەی بەنزینخانەكانی دەرەوەی شار، هەرزان بكرێت،بەڵام ئەوەش پەیوەستە بە هەوڵی بازرگانەكانەوە كە بەنزینی زیاتر هاوردە بكەن.



PM:10:49:03/03/2019