وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە کە رۆژی 10ی ئازاری 2019 رۆژی جلوبەرگی نیشتمانییە.
دەقی راگەیەنراوەکە:
یەکشەممە ڕۆژى جلوبەرگى نیشتمانییە
بۆ ڕێزگرتن لە جلوبەرگى سەرجەم نەتەوە جیاوازەکانى هەرێمى کوردستان و نیشاندانى جوانییەکانى پۆشاکى ڕازاوە و جوان و ڕەنگاڵەیى دانیشتوانى هەرێم، رۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى ١٠/٣/٢٠١٩ ڕۆژى جلوبەرگى نیشتمانییە و قوتابی و خوێندکاران و مامۆستایان دەتوانن لەم ڕۆژەدا بە جلوبەرگى نەتەوەیى خۆیانەوە، بچنە قوتابخانەکانیان.
وەزارەتى پەروەردە
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنش