یانەی بەرشەلۆنەو سامپر گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشاندەوە


یانەی بەرشەلۆنەو سیرجیۆ سامپر گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشانەوەو ئەو یاریزانە ریزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە جێدەهێڵێت.
یانەی بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاویکردۆتەوە،گرێبەستی هەردوولا هەڵوەشێندراوەتەوەو چاوەڕوان دەکرێت ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی ڤیستڵ کوپی ژاپۆنی بکات، کە ئەم یانەیە لە ئێستادا هەردو یاریزانی ئیسپانی ڤیاو ئینێستا یاری بۆ دەکەن.
هەڵوەشانەوەی ئەم گرێبەستە لە کاتێکدایە، ئەو یاریزانە ئەم وەرزە هیچ یارییەکی لەگەڵ یانەکەی ئەنجام نەداوەو بەرشەلۆنە وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکرد.




PM:11:06:04/03/2019