سبه‌ینێ چوارشەممە 6 ى ئازارى 2019، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 12 ى ساڵى رابردووى فەرمانبەران دەکات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى هه‌رێمى كوردستان به "سپی"ى راگه‌یاند "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 12 ده‌كرێت و دەستپێکیش مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیواكان و یه‌كه‌كانى 70 و 80 ى پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت".
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "رۆژى پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 7 ى ئازارى 2019، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت".