کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆتاییھات و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی هەڵوەشانەوەی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند.
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمەوە بە "سپی" ڕاگەیاند لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە ئەو موچەیە بەبێ پاشەکەوتە و مووچەی مانگی 12یە کە مووچەخۆران وەریدەگرن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد یەکەم وەزارەت کە مووچە وەردەگرێت پێشمەرگەیە و لە ماوەیەکی کورتدا و پێش جەژنی نەورۆز سەرجەم فەرمانبەران مووچە وەردەگرن.
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشهممه ٧ی ئادار بهرپرسانی ههرێم و بهغدا کۆبونەوە، بۆ ئهوهی بهپێی ئهو داهاتهی بهغدا بۆ ههرێمی دهنێرێت، بهیهكجاری پاشهكهوتی مووچه لاببرێت.
بە ناردنی مانگانە 522 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراق و 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و 24 ملیار دیناری هێزەکانی هاوپەیمانان، دهتوانرێت مووچه بەبێ پاشەکەوت بدرێت.