وەزارەتی دارایی کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی ئەنجام دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٩ی ئادار بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات.
 
رێباز حەملان، وەزیری دارایی بە بەشی کوردیی (دەنگی ئەمریکا)ی ڕاگەیاندووە، لە دوای کۆبوونەوە نائاساییەکە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی تەواوەتیی فەرمانبەران پاش چاککردنی لیستەکانی مووچە دەکرێت.
 
کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ دانانی پلانێکە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ ئەوەی بەزووترین کات پێش هاتنی جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت.

پێشتر ماڵپەڕی" سپی " وەک یەکەم میدیا لە هەواڵێکدا لەزاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە بڵاویکردەوە" سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت".



AM:09:46:09/03/2019