ئەمڕۆ یەکەم وەزارەت بەبێ پاشەکەوت مووچە وەردەگرن

بڕیارە ئەمڕۆ ١٠ ی ئازار وەزارەتی دارایی و ئابوری مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە بەبێ پاشکەوت دابەشبکات.

دوای سێ ساڵ لە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکەم وەزارەت کە وەزارەتی پێشمەرگەیە مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٨ بەبێ پاشەکەوت وەربگرن.

پێدانی مووچەی بێ پاشەکەوت دوای جێبەجێکردنی یاسایی بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ دێت لەلایەن حکومەتی بەغداوە کە بڕی پێدانی پارەی هەرێمی لە ٣١٧ ملیار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ٥٢٢ ملیار دینار، دواتر رۆژی ٨ی ئازار حکومەتی هەرێم بڕیاری هەڵگرتنی پاشەکەوتی مووچەی دەرکرد.

رێباز حەملان وەزیری دارایی دوێنی شەممە بە میدیاکانی راگەیاند" حکومەتی هەرێم بڕی ١٠ ملیار دینار قەرزاری مووچەخۆرانی هەرێمە کە پارەکەیان بۆ پاشەکەوتکراوە" وتیشی " حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی بەغدا لەهەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو مووچە پاشکەوتکراوانە".

 

AM:09:41:10/03/2019