بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پێش جەژنی نەورۆز مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەشدەکرێن.
حازم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان راگەیاند”بڕیارە پێش ھاتنی جەژنی نەورۆز، مووچەی خانەنشینان دابەش بکرێت ، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەکاریی پێویست لەمبارەیەوە کراوە".
بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ڕوونیی کردەوە زیاتر لە ٢٢٣ هەزار خانەنشینکراو لە هەرێمی کوردستاندا هەن.
وتیشی: ”ئەو خانەنشینانەی کە پلە باڵا بوون و پێشتر پاشەکەوت لە مووچەکانیاندا کرابوو، پاشەکەوتی مووچەکانیان لادەبرێت و مووچەی شایستە وەردەگرن، بەڵام ھیچ بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ زیادکردنی مووچەی خانەنشینان و چاوەڕوانی پڕۆژە یاسای چاکسازی دەکرێت کە لە پەرلەمانی کوردستانە".