پارەی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی دارایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم  رایگەیاندوە" پارەی كارمەندانی سەرسنودقەكانی هەڵبژاردن بۆپەرەلمانی كوردستان لەماوەیەكی نزیكدا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت و یەكەمجاریش لە هەڵبەجەوە دەست پێ دیەكات"

زەردەشت حەسەن لە لیدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە ئێستادا سەرقاڵی دابینكردنی پارەین لە بانكەكان و لە ئایندەیەكی نزیكیدا لە هەولێر و سلێمانی-ش دابەش دەكرێت"

جێگەی ئاماژەیە لە 30ئەیولی ساڵی 2018دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەرێوەچوو ماوەی زیاترلە 5مانگیشە بەسەر ئەو هەڵبژاردنەدا تێپەریوەو تائێستاش كارمەندانی سەرسندوقەكان پارەكەیان وەرنەگرتوە.



PM:06:30:11/03/2019