پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە دەستپێدەكاتەوە

حكومەتی هەرێمی کوردستان دوای لابردنی پاشەکەوتی موچەو  پەسەندکردنی بورجەی هەرێم دەست دەکاتەوە بە پێدانی پێشینەكانی هاوسەرگیری و خانووبەرە.

میدیایەکی نزیک لە زاری سەرچاوەیەک لە لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە  بڵاویکردەوە، کە  دوای لابردنی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران كار بۆ دەستپێكردنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە دەكرێت.

ئەوەشهاتووە، بۆ دەستپێکردن بە کاروباری پێشتنەکان حكومەت چاوەڕوانی پەسەندكردنی بودجەی هەرێمە بۆئەوەی پارەی پێویست بۆ  ئەو بوارە تەرخان بكرێت.

 دوای لابردنی پاشکەوتی موچەی فەرمانبەران، بەپێی سەرچاوەکە قۆناغ بە قۆناغ كار بۆ چاكردنی پرسەكانی دیكەی وەك دەستپێكردنەوەی پێشینەكان، دامەزراندن، تەواوكردنی پرۆژە گرنگەكان و پێدانەوەی قەرزی بەڵێندەران دەكرێت.


PM:11:42:11/03/2019