به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی داوا له‌هاووڵاتیان ده‌كات له‌كاتی گه‌شت و سه‌یراندا پاشه‌ڕۆ فڕێنه‌ده‌نه ئاوی دوكانه‌وه.
ئه‌ندازیار سه‌ربه‌ست عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سلێمانی داوا له‌هاووڵاتیانی ده‌كات له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ سه‌یرانگه‌ی دوكان پاشه‌ڕۆ و ده‌به‌ی ئاو نه‌كه‌نه ده‌ریاچه‌كه‌وه چونكه ده‌بێته پیسبونی ئاوه‌كه‌و گرفت بۆ پڕۆژه‌كانی ئاو دروستده‌كات.
وتیشی: ساڵانه به‌هۆی پاشه‌ڕۆوه ناچار ده‌بین چه‌ند جارێك وه‌رگری ئاوی دوكان سلێمانی پاك بكه‌ینه‌وه به‌وه‌ش ده‌بێته دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا له‌وه‌رزی گه‌رمادا.