قائیمقامیەتی کەلار خەڵکی شارەکە ئاگادار دەکاتەوە کە ١٠٠ سەگیان کووشتووە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە ئەمشەو ١٥ ی ئازار لە پەیجی قائیمقامیەتی کەلار بڵاوکراوەتەوە هاتووە " هاووڵاتیانی كه‌لار دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه له‌ناوبردنی نزیكه‌ی 100 سه‌گ له هه‌ندێك شوێنی وه‌كو سهربرینخانه و زانكۆی گه‌رمیان و هه‌ندێ شوێنی گشتی ".
لەو روونکردنەوەیەدا هاتووە " دوای هۆشداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بووه له بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌خۆشی و هه‌روه‌ها نیگه‌رانی و سكاڵای هاووڵاتیان".
دیارە لەسەر ئەو کارەی تیمەکانی قائیمقامیەتی کەلار ئەنجامی داوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رووبەرووی رەخنە بۆتەوە، بۆیە هەرەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دەکەن بەرامبەر هەموو ئەو کەسانەی پەنادەبەنەبەر" وشه‌و ناڕه‌واو دوور له ئه‌ته‌كێتی نووسین و هێرش كردنه‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان و قایمقامیه‌تی كه‌لار".
لە بەرامبەردا ڕێکخراوی سروشتی کوردستان داوا لە داواکاری گشتی و پۆلیسی دارستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە ئەنجامدەرانی ئەو کارە بگرنەبەر.