بەشیر حەداد: بەغدا ناتوانێت بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان ببڕێت

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی رایگەیاند، بەغدا ناتوانێت بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان ببڕێت.

لە میانی سەردانێكی بۆ پارێزگای سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و لەناو باڵەخانەی پارێزگا د. بەشیر حەداد ڕایگەیاند "لەناو یاسادا جێگیركراوە و بە میزاجی سیاسی بودجەی كوردستان نابڕدرێت".

لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسان دەربارەی ئەوەی ئایا ئەگەر هەرێم نەوتەكەی بۆ بەغدا نەنێرێت، بەشە بودجەی هەرێم دەبڕدرێت، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند "بودجە نابڕدرێت بەڵكو تەنها پارەی ئەو بڕە نەوتە دەبڕدرێت كە دەبێت هەرێم رادەستی بەغدای بكات".




PM:12:40:17/03/2019