بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر و سلێمانی ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە، لە دھۆک و کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
هەروەها بۆ سبەی سێشەممە 19ی ئازار، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور و نیمچە ھەور دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکانی ھەولێر و دھۆک ھەیە.