هەوالێکی گرنگ بۆ موچەخۆرانی ئەم وەزارەتە راگەیەندرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم مانگێک قیدەم دەبەخشێتە ئەو فەرمانبەرانەی کە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەشێوەکەی رێک و پێک دەوامیان کردووە.

لە نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستیدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی ئەو فەرمانبەرانە کراوە، کە لە ساڵانی 2016 تاوەکو 2018 بە رێکوپێکی دەوامیان کردووە .

ئەوەشهاتووە، ئەم سوپاس و پێزانینە دەبێتەهۆی ئەوەی فەرمانبەرەکە مانگێک قیدەمیان پێببەخشرێت و بەهۆیەوە سەرەمووچەیان بۆ ماوەی مانگێک دێە پێشەوە.

لە نوسراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بڕیارەکە ئەو فەرمانبەرانە ناگرێتەوە، کە لەماوەی ئەو سێ ساڵەدا دوو جار مۆڵەتی بێ موچەو درێژخایەنیان وەرگرتووە.


PM:05:25:19/03/2019