ماڵپەڕێکی جیهانی ناسراوی کەشوهەوا ئاماژە بۆ گۆڕانکاری لەکەشوهەوای رۆژانی جەژنی نەورۆز لە باشوری کوردستان دەکات.
ماڵپەری
https://www.accuweather.com کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تا رۆژی ٢٤ ی ئازار باران لە شارەکانی هەرێم نابارێت.
ئەو ماڵپەڕە ئەوە دەخاتەڕوو کە رۆژانی ٢٢و ٢٣ ی ئازار ئاسمان کەمێک هەور دەگرێتە خۆی، بەلآم نابێتە مایەی باران بارین.
پێشتر ماڵپەڕەکانی هەواڵ ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە ٢٣ی ئازار باران لە شارەکانی هەریم بەتایبەتی لە سلێمانی و دهۆک دەبارێت، بەلآم ئەکوایزەر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بارانبارینەکە رۆژێک دوا کەوتووە.