بەوێنە...سەدان هەزار کەس بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی ئامەدیان کرد

بە بەشداری سەدان هەزار کەس لە پارکی نەورۆزی ئامەد بەدروشمی "سەردەکەوین و گۆشەگیریی دەشکێنین" ئاهەنگی نەورۆز دەستیپێکرد.

ئەمرۆ پێنجشەممە ٢١ئازاری ٢٠١٩ بە بەشداری سەدان هەزار کەس لە پارکی نەورۆزی ئامەد بەدروشمی "سەردەکەوین و گۆشەگیریی دەشکێنین" ئاهەنگی نەورۆز دەستیپێکرد و هەزاران کەسیش لە شارەکانی دیکەی باکوری کوردستانەوە بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکە روویان لە شارەکە کردووە.

ئاهەنگەکە بە سەرپەرشتی پارتی دیموکراتی گەلان "هەدەپە" بەڕێوەدەچێت و نزیکەی ٢٧٠ دەزگای میدیایی ناوخۆیی و بیانیی ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵی ئامەد رووماڵدەکەن.

لەگەڵ دەرچوونی هەزاران هاوڵاتی ئامەد بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکە دەیان خاڵی پشکنین لەلایەن پۆلیسەوە دانران و هێزێکی زۆری ئەمنیش لەدەوروبەری پارکەکە بڵاوەیان پێکراوە.



PM:01:43:21/03/2019