عادل عەبدولمەهدی پێشوازی لە شاندێکی یانەی ریاڵ مەدرید دەکات


شاندێکی گەورەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی سەردانی شاری بەغداد دەکات و ئەمرۆ پێنجشەممە چاویان بە سەرۆک وەزیرانی عێراق" عادل عەبدولمەهدی کەوت.
شاندی یانەی ریاڵ مەدرید دەیانەوێت چەند ئەکادیمیایەکی تۆپی پێ لە چەند شارێکی عێراق بکەنەوەو سەرۆک وەزیرانی عێراقیش پێشوازی لێکردن و ئامادەیی نیشاندا هاوکارییان بکات.
شاندەکەی یانەی ریاڵ مەدرید کە پێکهاتبوون لە ئەنتۆنێلا بۆتیلاو کارلۆس ئیسکۆدیرۆو ئەنیگۆ ئەریناسس"رایانگەیاند لە بەغداد دەمانەوێت ئەکادیمیایەکی تۆپی پێ بکەینەوە لەگەڵ چەند پارێزگایەکی تر، ئەمەش بۆ زیاتر درووستکردنی یاریزانی بە توانا لەم وڵاتە.



PM:08:49:21/03/2019