بڕی پارەی تەواو بۆ مووچەلە بەغداوە رەوانەی کوردستان کراوە

ئەندامێكی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند" جگە لەمووچەی مانگی سێ، پارەی مووچەی مانگەكانی (1 – 2) ی ئەمساڵیش نێردراوە".

د. ئەحمەد سەفار ئەندامی لێژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند " بەگوێرەی ڕێوشوێنەكان لەهەفتەی یەكەمی هەموو مانگێكەوە دەست بەناردنی پارە دەكرێت، بەگشتی ناردنی پارەكە تا (10) ی مانگ زیاتر دواناكەوێت، بەڵام ئێستا جۆرێك لەجۆرەكان سیستەمی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی گۆڕانكاری بەسەرداهاتووەو بەرچاو ڕونی تەواونییە لەسەر خەرجكردنی مووچە".
سەبارەت بەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و دابەشكردنی بۆ مووچەی مانگی (یەك) ی ئەمساڵ، ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی ئاشكرایكرد" مووچەی مانگی سێ لەلایەن حكومەتی عێراقەوە نێردراوە، جگە لەوەش مووچەی مانگەكانی (1 – 2) ی ئەمساڵیش بەتەواوی نێردراوە، بۆیە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ مووچە.

د. ئەحمەد سەفاردەشڵیت "هەفتەی داهاتوو دەچنەوە بەغداو زانیاری لەسەر شێوازی ناردنی مووچەو وادەی دیاریكراوی خۆی بۆ هەرێم بڵاودەكەنەوە".



PM:11:36:21/03/2019