دەمیرتاش: یەک دەنگ زۆرە بۆ لەناوبردنی فاشست

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە زیندانەوە لەسەر هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا کە بڕیارە ٣١ی ئازار ئەنجام بدرێت، داوا لە خەڵک دەکات بچن بۆ دەگدان و دەڵێت " یەک دەنگ زۆرە بۆ لەناوبردنی فاشست".
 
لە دیمانەیەكیدا بۆ رۆژنامەی (یەنی یەشام)ـی توركی، دەمیرتاش دەڵێت داواكاریی من لە ئێوە ئەوەیە بچنە سەر سندووقی دەنگدان و هەرگیز بیر لەوە نەكەنەوە بایكۆتی هەڵبژاردن بكەن.
 
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە  "دەنگەكانتان بەكار بێنن و بە حوكمی فاشیست بڵێن نەخێر، هەرگیز هەل مەدەنە ئەو فاشیستانە بۆ لەناوبردنی دیموكراسی و ئاشتی. ئێمە وەكو وهەدەپە لەو شوێنانەی كە كاندیدمان نەبووە بەتایبەت لە رۆژئاوا، ناڵێین هەدەپەییەكان بە دڵ خۆشی و بە دڵێكی پڕ حەسرەتەوە بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بە پارتی باش و جەهەپە بدەن، بەڵام دەبێت بزانن یەكدەنگ بایەخی هەیە و پەیامێكی زۆر دەگەیەنێت".
 
باسی لەوەش كردووە ئەگەر لە دەرەوەی زیندان بوایە، هەموو هەوڵێكی دەدا تا ئەو دەنگدەرانەی تاوەكوو ئێستا بڕیاریان نەداوە دەنگ بە كێ بدەن، بڕوای پێیان دەهێنا دەنگ بدەن و دژی فاشیست بوەستنەوە.
 
بڕیارە ڕێکەوتی 2019.3.31 لە سەرتاسەری تورکیا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەڕێوە بچێت و هەڵبژاردنێکی چارەنووسساز دەبێت بۆ ئاک پارتی.



PM:02:05:23/03/2019